گەنجێک لە رووباری خابووردا خنکا - وێنە؛ گرافیکی سۆشیال میدیا
خەڵکی شنگالە
کچێکی تەمەن 21 ساڵ لە رووباری خابووردا خنکا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
کچێکی تەمەن 21 ساڵی خەڵکی شنگال لە ئاوی رووباری خابوور لە زاخۆ خنکا.
نزیکەی کاتژمێر 03:00 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26.7.2025 کچێک کە لەگەڵ خێزانەکەی بۆ سەردانی کەسوکاریان لە شنگالەوە چووبوونە زاخۆ، کچەکەیان بۆ خوفێنککردنەوە و مەلەکردن چووەتە ناو رووباری خابوور، بەهۆی ناشارەزایی شوێنەکە و زۆربوونی ئاوەکە خنکا.
جەمال هەسن بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، “دوای ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوەکە، یەکسەر تیمەکانمان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەرزوو تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە و تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کرد”.
وتیشی، شوێنی خنکانەکە بۆ مەلەکردن قەدەغە بووە، پێشتر دوو شوێنمان دەستنیشانکردووە و تیمەکانمان لەو شوێنانە جێگیر کراون بۆ ئەوەی هیچ حاڵەتێکی خنکان روونەدات.
ئەم رووداوە دەبێتە حەوتەم رووداوی خنکان لە وەرزی هاوینی ئەمساڵ، ئەوە جگە لەوەی 10 کەسیش لەلایەن بەرگری شارستانی زاخۆوە لە خنکان رزگار کراون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری