کارکردن لە رێگەکەدا. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران
رێگەی جێگرەوە دانراوە
بەشێکی رێگەی نێوان سۆران بۆ چۆمان دادەخرێت
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بۆ ماوەی یەک رۆژ بەشێکی رێگەی نێوان سۆران بۆ چۆمان دادەخرێت و رێگەی جێگرەوە دیاریکراوە.
ئەمڕۆ شەممە 26.7.2025، بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران رایگەیاند، لە سبەی یەکشەممەوە بەهۆی قیرتاوكردن، بەشێکی رێگەی نێوان سۆران بۆ چۆمان، لە نزیک گوندی “ئومەراوە” دادەخرێت.
لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانیەوە رێگەکە بەربەست دەکرێت و تاوەکو 10:00ـی شەو ناکرێتەوە.
“هاوڵاتیان دەتوانن رێگای رهزان و كانیەزیل و دارلسەلام بەكاربهێنن و رێڕەوی چوون لە سۆران بۆ چۆمان كراوە دەبێت”، بەڕێوەبەرایەتییەکە وا دەڵێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە شۆفێران دەکات، هاوكاری تیمەكانیان و تیمەكانی پۆلیسی هاتوچۆی چۆمان بكەن”.