پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراک روونیدەکاتەوە

چۆن منداڵەکانمان لە خواردنی ئەندۆمی بپارێزین؟

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دایکان و باوکان ئاگادار بن نودڵس ئەوەی کە لێرە بە “ئەندۆمی” ناسراوە، ئەگەر ببێتە خواردنی بەردەوامی منداڵەکەت، زیانی بۆ تەندروستی هەیە و پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراک رێنماییتان دەکات، کەمتر ئەو خواردنە بدەن بە منداڵەکانتان و ئەگەر نەشتانتوانی رێگری لێبکەن، رێنماییتان دەکات چۆن زیانەکانی کەم بکەنەوە.

محەمەد جەباری، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە لینیکی خۆراک بە پەیامنێری 964 دەڵێت، ئەندۆمی و نودڵ بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆری خوێ لە پێکهاتەکەیدا هەیە، کەمترین ئەو مادانەی تێدایە کە بەهای خۆراکی و پرۆتینیان تێدایە و مادەی پارێزەری زۆر تێدایە، زیانی هەیە بۆ تەندروستی منداڵ و پێویستە دایک و باوکان چاودێری منداڵەکانیان بکەن و رێگەیان پێنەدەن زۆر لەم خواردنە بخۆن یان ببێ بە ژەمی سەرەکییان.

دەشڵێت، “ئەگەر هەر نەتانتوانی ریگری لە منداڵەکانتان بکەن بۆ خواردنی، دەتوانن لە رێگەی بەکارهێنانی مریشک، هێلکە و سەوزەوە لەگەڵ نودڵەکە وابکەن بەها خۆراکییەکانی بەرز بکەنەوە و ئەو کاتە ئەو زیانە زۆرەی نابێت بۆ تەندروستی منداڵەکە”.

سەبارەت بە تەندروستترین رێگە بۆ دابەزاندنی کێش لە مرۆڤی پێگەیشتوودا، ئەو پزیشکە پسپۆڕە وتی، باشترین رێگە بۆ دابەزاندنی کێش بریتییە لە کەمکردنەوەی وەزە و خواردنی ئەو خواردنانەی کالۆرییان کەمە و ئاماژەی بەوەشدا، “کیتۆ” تەنیا ئەو کاتە گونجاوە کە کەسێکی تەندروست بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بیکات، بەپێچەوانەوە زیانی دەبێت بۆ کەسەکە و گرفتی تەندروستی دروست دەکات.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

منداڵێک مردووە و گومان دەکرێت بەهۆی خواردنی ئیندۆمییە...

منداڵێک مردووە و گومان دەکرێت بەهۆی خواردنی ئیندۆمییەوە بێت