پارێزگای کەرکوک؛

“بەهۆی گازندەی هاوڵاتییان پۆستەری هەڵبژاردنەکانمان لابرد”

ئەحمەد مستەفا

بەبڕیاری رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، وێنەو پۆستەری بەشێک لە هاوپەیمانێتی و لایەنی سیاسی و کاندیدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لەسەر شەقام و ناوەندی رێگەکان لابران.

پارێزگای کەرکوک لە پێگەی خۆی دەڵێ، بەشێوەیەکی نایاسایی لە شەقام و شۆستەکاندا دانرابوون.

چەند رۆژێکە پڕۆسەکە دەستی پێکردووە، بەشێکیان لابران و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو ئەو پۆستەر و وێنانە لادەبرێن.

لەو راگەیەندراوەی پارێزگاری کەرکودا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو هەنگاوەش دوای ئەوەهات کە ئەو کەس و لایەنانە لە نایاسایی ئەو رەفتارەیان ئاگادارکرانەوە، کە گازندەی هاوڵاتیانی لێکەوتبووەوە و ببوونە هۆی روودانی رووداو و ناشرینکردنی سیمای شارەکە، بۆیە بڕیاری لابردنیان درا.