لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا
ماتۆڕسوارێک گیانى لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
درەنگانێکى شەوى رابردوو، بەهۆى رووداوێکى سەختى هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕێکى سێ تایە لە شەقامى جوتسایدى فڕۆکەخانەى کەرکوک، لێخوڕى ماتۆڕەکە گیانى لەدەستدا.
محەمەد ئیبراهیم کە شایەدحاڵى رووداوەکەبووە بە 964تى وت،” بەهۆى ئەوەى رووداوەکە قورس بووە، هەر لە شوێنى رووداوەکە ماتۆڕسوارەکە گیانى لەدەستداوە”.
وەک باسى دەکات، ماتۆڕسوارەکە پیشەى حەماڵ بووە و کارى گەیاندنى کردووە و رووداوەکەش لە کاتى گەرانەوە لە کارەکەى روویداوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح