مەروان محەمەد بەڕێوەبەری لقی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق
تێستیش بۆ ئامێرەكان دەكەین
كۆمسیۆنی لقی هەولێر بۆ 964: تا مانگی داهاتوو دەتوانن فۆڕمەكانتان پێشكەش بكەن
964+
محەمەد فاتیح
رێكارەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی كوردستان بەردەوامن و بۆ خستنەڕووی هەندێك زانیاری، لقی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، وەڵامی پرسیارەكانی 964ـی دایەوە.
ئەوانەی بەنیازن وەك كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان كاربكەن، ماوەیان لەبەردەم ماوە و دەتوانن داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن، لەداوی پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكانیش، تێستی ئامێرەكان دەكرێت.
مەروان محەمەد بەڕێوەبەری لقی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ 964:
-ناوی كاندیدەكان، رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراوە و هەموو رێكارە یاساییەكان دەبێت تێپەڕێنن، پاشان لەدوای 15 رۆژ، ناوەكانیان پەسەند دەكرێن.
– لەناوەڕاستی مانگی هەشتی ئەمساڵ، تێست بۆ ئامێرەكانی دەنگدان دەكەین، تاكو دڵنیابینەوە لە كاركردنیان و دەستنیشانكردنی هەرچ كەموكوڕییەك ئەگەر هەبوو.
-ئەوانەی دەیانەوێت وەك كارمەندی سەر سندوقی دەنگدانەكان كار بكەن، دەتوانن تاكو 1.8.2025 فۆڕمەكانیان پێشكەش بكەن.