"مەیەنە عێراق"

ئەمریکا؛ رەنگە بەبێ ئاگاداری پێشوەختە ئاسمان دابخرێ

ئەحمەد مستەفا

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، بڵاوکراوەیەکی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە بەغدا لە پێگەی فەڕمی داناوە، کە ئامۆژگاری و رێنمایی هاوڵاتییانی ئەمریکی کراوە بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق نەکەن.

وەک باسی کردووە، رەنگە بەبێ ئاگاداری پێشوەختەش ئاسمان دابخرێ.

ئەمرتکا دوای هێرشە درۆنییەکان کە وەک باسکراوە، “پشتگیری‌ کراوە لەلایەن ئێرانەوە”، هاوڵاتییانی ئەمریکا لە عێراق ئامۆژگاری دەکات ئامادەباشیی بەرز بپارێزن، میدیای ناوخۆ بەردەوام چاودێری بکەن و رێنمایی دەسەڵاتدارانی خۆجێیی جێبەجێ بکەن.

لەوانەیە گۆڕانکاری لە گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی ئاسمان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت ڕووبدات.

داوا کراوە هیچ ئەمریکییەک نەیەنە عێراق، ئەوەش بەهۆکاری “تیرۆریزم، رفاندن، ململانێی چەکداری، نائارامیی مەدەنی، و سنوورداری توانای حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی فریاکەوتن بە هاوڵاتیانی ئەمریکا لە عێراق”.

باس لەوە کراوە، ئەگەر پلانت هەیە لە عێراق بچیتە دەرەوە، پێش چوون بۆ فڕۆکەخانە دۆخی گەشتەکەت لەگەڵ کۆمپانیای فڕینەکەت بپشکنە. کاتی گەشتەکان لەوانەیە بە کەمترین ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت.