نۆرادیۆ

موچەخۆران هەر له چاوەڕوانیدان و شوانێکیش هەڕەشەی ژنهێنان لە باوکی دەکات

964+

ژووری هەواڵ

فەرمانبەران لە چاوەڕوانی موچەدان و گەنجێکیش بە مەڕ بەخشین هەڕەشەی لە باوکی دەکرد ژنی بۆ بێنێت.

نۆرادیۆی ئەم هەفتەیە پڕە لە بابەتی جۆراوجۆر و سەرنجڕاکێش، یەکێک لەو بابەتانە بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆى شوانێک بووە ترێندى سۆشیال میدیا، شوانەکە لە ئەکاونتى خۆى لە تیکتۆک ڤیدیۆیەک بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت،” پەیامێک بۆ باوکم، ئەگەر ژنم لۆ نەینى هەر سەیارەیەک لێرەوە تێپەڕى دوو مەڕى دەدەمێ”.

گەرما بەتینەکەی هاوینیش بەشێکە لە بابەتەکان و جوانترین دیمەنیان وەرگرتووە، کە پشیلەیەکە گەرما تینی بۆ هێناوە و لەبەردەم مارکێتێک لێی پاڵکەوتووە تا تۆزێک هەوای بەرکەوێت.

دایە حاجییەک لە بنەسڵاوە، 15 ساڵە ژیانی خۆی بۆ بەخێوکردنی دار و گوڵ تەرخان کردووە و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە رۆژانە گوڵەکانی ئاو دەدات و دەڵێت، “جاری وا هەبووە بە تانکەر ئاوم بۆ کڕیون تا وشک نەبن.”

بینەری نۆرادیۆ بن

رەمەزان بەرەو کۆتایی دەڕوات و لە نۆرادیۆ باس باسی جەژن...

رەمەزان بەرەو کۆتایی دەڕوات و لە نۆرادیۆ باس باسی جەژنە