چەند جۆرێکی مادەی هۆشبەر _ وێنە: 964
قسەی وەزیرە
765 سزادراو لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر رزگارکراون
964+
ئەحمەد مستەفا
بە قسەی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تائێستا (765) سزادراو لە مادەی هۆشبەر دوای وەرگرتنی پڕۆسەی چارەسەری لە کێشانی ئەو ماددەیە رزگاریان بووە.
ئەوانیش لە شەش سەنتەر چارەسەریان بۆ کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی وت، لە رێگەی شەش سەنتەری چارەسەر و شیاندنەوە، بۆ ئەو کەسانەی کە ئالودەی ماددەی هۆشبەرن، تا ئێستا توانراوە (765) سزادراو لە مادەی هۆشبەر رزگار بکرێن.
بەپێی ئامارەکانی دەزگا ئەمنییەکان لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا (388) تۆمەتباری مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون، کە (173) کەس بەکارهێنەر و(143) کەس بازرگانی ئاسایی بوون، (72) کەسیش بازرگانی نێودەوڵەتی بوون،
زۆربەی ئەو کەسانەی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن لە هەرێمی کوردستان ڕەگەزی نێرن بە ڕێژەی (90%)، لەوانەش (80%)یان تەمەنیان لەنێوان (18-35) ساڵیدایە، (6%)یان تەمەنیان لەسەرووی (35) ساڵیدایە و (4%)یش ئەوانەن تەمەنیان لەخوارو 18ساڵیدایە، و (10%)ی بەکارهێنەران لە ڕەگەزی مێینەن لەتێکڕای تەمەنەکان.