فڕۆكەوانی عێراق:

حەوت كۆمپانیای فڕۆكەوانی گەشتەكانیان بۆ عێراق دەستپێكردووەتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزاری گەشتی ئاسمانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق،  رایگەیاند حەوت هێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتی گەشتەكانیان بۆ عێراق دەستپێكردووەتەوە و گەڕاونەتەوە ئاسمانی عێراق.

کۆمپانیاکە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 21.7.2025 ئاشكرای كرد، “گەڕانەوەی هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئاسمانی عێراق پێشهاتێکە کە رەنگدانەوەی گەشەسەندنی متمانەی نێودەوڵەتییە بەو خزمەتگوزارییانەی کە کۆمپانیاکەیان پێشکەشی دەکات و پابەندبوونی تەواوەتییە بە ستانداردەکانی رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO)”.

بەگوێرەی راگەیاندراوەكە، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزارییەکانی گەشتە ئاسمانییەكان، عەباس سەببار ئەلبەیزانی دەڵێت: “گەڕانەوەی ئەم کۆمپانیایانە ئاماژەیەکی روونە بۆ پەرەسەندنی خێرای پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی گواستنەوەی ئاسمانی”.

ئاشكراشی كرد ئەو كۆمپانیایانەی گەڕاونەتەوە ئاسمانی عێراق و گەشتەكانیان ئەنجام دەدەن، پێكدێن لە “کارگۆی ئەڵمانی، سویس ئایەر”لوفتهانزا ئایرێکس، هێڵی ئاسمانیی كانتاس، گاینت کارگۆ، هێڵی ئاسمانی پۆڵەندی، ویز ئایەر ئەبوزەبی”.

بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و ئێران لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، كە 12 رۆژی خایاند، هەموو گەشتییە ئاسمانییەكان و ترانزێتی ئاسمانی عێراق و هەرێمی كوردستان و زۆربەی وڵاتانی دەوروبەر وەستان، بەڵام دوای وەستانی شەڕەكە، پەیتا پەیتا گەشتەكان دەستیان پێكردەوە.

هێڵی عێراقییە: تاکە هێڵ نین قەدەغەی گەشتی ئەوروپامان ل...

هێڵی عێراقییە: تاکە هێڵ نین قەدەغەی گەشتی ئەوروپامان لەسەربێ