کەشوهەوا

ئەمڕۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە و سبەینێ زیاد دەکاتەوە

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت بەڵام کەمێک تۆز و خۆڵی دەبێت، پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاوکردنەوە، ئەمڕۆ تا دوو پلەیەک پلەکانی گەرما نزمتر دەبن لە چاو دوێنێدا.

هەرچی سەبارەت بە پێشبینی سبەینی سێشەممەیە دوو پلەکە بەردەبێتەوە و کەش گەرمتر دەبێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 21.7.2025
کەش / ئاسمان  بە گشتى ساماڵ دەبێـت لەگەل کەمێک توز.
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
مەوداى بینین / (8 –  10) کم دەبێت.
ئاراستەی با /  باکووری رۆژئاوا  دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک :  40  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران :  38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی