شاندێكیان له به‌یروته بۆ كۆنگره‌ى رێكخراوه‌كه
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كاندیدكراوه بۆ پۆستێكی باڵاى رێكخراوى عه‌ره‌بی بۆ په‌روه‌رده
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كاندیدكراوه بۆ پۆستێكی باڵاى رێكخراوى عه‌ره‌بی بۆ په‌روه‌رده، كه ئێستا كاره‌كانى كۆنگره‌ى سێیه‌مى له به‌یروتى پایته‌ختى وڵاتى لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندێكى مامۆستیاانى هه‌رێمیش به‌شداره.
مامۆستا ئەحمەد سابیر گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان به 964ـى راگه‌یاند، لە دوێنێوە كاره‌كانى سێیەمین کۆنگرەی گشتی رێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە له وڵاتى لوبنان ده‌ستى پێكردووه و ئه‌وانیش وه‌كو یه‌كێتى مامۆستایان به‌شدارن.
کۆنگرەكه بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
وتیشی “له‌لایه‌ن یه‌كێتىى مامۆستیاانه‌وه كاندیدكراوم بۆ یه‌كێك له پۆسته باڵاكانى ئه‌م رێكخراوه له‌وانه‌ش یاریده‌ده‌ر یاخود جێگرانى سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەشداریكردنیان له‌م كۆنگره‌یه گرنگی و تایبه‌تمه‌ندى خۆی هه‌یه به‌تایبه‌تیش له رووى نوێنەرایەتی کوردستان لە ئاستی ناوچەیی لە بواری پەروەردە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ رێکخراوە پەروەردەییەکانی وڵاتانی عەرەبی و گۆڕینەوەی ئەزموون و باشترین پراکتیکەکان لە بواری پەروەردەدا و هاوکاری لە دانانی پلانی پەروەردەیی بۆ داهاتوو.