سەربازێک ئیتاڵى لە رۆما لە کاتى ئەرکدا
پێنج ساڵى تر دەچنە شەڕەوە
راپرسییەک: تەنیا %16ـى ئیتاڵییەکان ئامادەن بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن
وریا فەتاح
راپرسییەکى نوێ دەریدەخات کە نزیکەی یەک لەسەر سێی ئیتاڵییەکان پێیان وایە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا وڵاتەکەیان راستەوخۆ بەشداری لە جەنگدا دەکات، بەڵام تەنیا %16ـى ئەوانەی لە تەمەنی سەربازیدان ئامادەن چەک هەڵبگرن.
راپرسییەکە کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی کۆمەڵایەتی (CENSIS) ئەنجامدراوە، تێیدا چەند راستییەکى خستووەتەڕوو بەتایبەت لەبارەى تێوەگلانى وڵاتەکەیان لە جەنگ و بەرزکردنەوەى بوجەى بەرگرى وڵاتەکەیان.
راپرسییەکە دەریخستووە کە 39%ـی ئیتاڵییەکانی نێوان تەمەنی 18 بۆ 45 ساڵ، خۆیان وەک کەسانی ئاشتیخوازی دژ بە سەربازیی زۆرەملێ تۆمار دەکە، لە کاتێکدا 19%هەوڵی خۆدزینەوە لە سەربازی دەدەن بە ڕێگەی تر.
راپرسییەکە گەیشتووە بەم دەرەنجامانەى خوارەوە:
یەک لەسەر سێی ئیتاڵییەکان پێیان وایە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا وڵاتەکەیان راستەوخۆ بەشداری لە جەنگدا دەکات.
%16 ئامادەن چەک هەڵبگرن بۆ وڵاتەکەیان.
%26ـى بەشداربووان پێیان باشە ئیتاڵیا پشت بە بەکرێگیراوانی بیانی ببەستێت ئەگەر تووشى شەڕ بوو.
%26 پێیان وایە رێگری سەربازی رێگایەکی باشە بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی.
%25 پشتیوانی لە زیادکردنی بودجەی سەربازی دەکەن
%11 خوازیارن وڵاتەکەیان خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.
%49ـى ئیتاڵییەکان لایەنگری بەهێزکردنی ناتۆن
%58یان خوازیاری سیستەمێکی بەرگری یەکگرتووی یەکێتی ئەوروپان.