200 ئامێری ئاگرکوژێنەوەی بۆ تیمەکانی دابین کرد

بەرگریی شارستانیی سۆرانیش مشوری خۆی خوارد

ئاکام غەفور – سۆران

بەرگریی شارستانیی سۆران بۆ وەرزی گەرما مشوری خۆی خوارد و 200 ئامێری جیاوازی ئاگرکوژێنەوەی بۆ تیمەکانی دابین کرد.

بەرگریی شارستانیی سۆران، ئەمڕۆ پێنجشەمە 17.7.2025، رایگەیاند، 200 ئامێری ئاگرکوژێنەوەیان لە جۆری ، co2 و پاودەری قەبارە جیاواز بۆ بەڕێوەبەرایتیەکەیان دابین کراوە.

دەشڵێت، ئامێرەکان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ دابین کراون، بە مەبەستی زیاتر گرینگیدان بە بەرگریی شارستانی و زووتر کۆنتڕۆڵکردنی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا