"خۆت كاتی چاوپێكەوتن بۆ ڤیزا وەربگرە"
كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر ئاگادارییەك لەبارەی وەرگرتنی ڤیزا بڵاودەكاتەوە
964+
فهرهاد حهسهن
كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر ئاگادارییەك لەبارەی وەرگرتنی ڤیزە بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت “خۆت دهتوانیت كاتی چاوپێكەوتن بۆ ڤیزا وەربگریت.”
ئەمڕۆ سێشەممە 15.7.2025، كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و بۆ ئهو كهسانهى داواى فیزاى ئهو وڵاته دهكهن، ئاماژهى بهوه خۆتان بەدوور بگرن لە بە کرێگرتنی لایەنی سێیەم کە داوای پارەی زیادە دەکەن، چونكه دهڵێت “لەوانەیە زانیاریی هەڵە بەکار بهێنن کە ئەوەش دەکرێت ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی چاوپێکەوتنەکە یان دەرئەنجامی خراپتر.”
لە ئاگادارییەكە ئەوەش خراوەتەڕوو “خۆت بەرپرسیت لە دڵنیاییدان لەوەی زانیارییەکانی ناو داواکاریی ڤیزەکەت ڕاست و دروستن.”