لەلایەن هاتوچۆی راپەڕینەوە

هۆکاری زۆری رووداوەکان لە لۆفەکانی کلکەی کۆڵێن ئاشکرا کرا 

توانا نەقی

ماوەیەکی زۆرە لە لۆفەکانی کلکەی کۆڵێن لە سنووری راپەڕین رووداوی زۆری هاتوچۆ روودەدەن بەشی ئەندازەش لە هارتوچۆی راپەڕین بەدواداچونیان کردووە و هۆکارەکەیان ئاشکرا کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوە و بە دواداچوونیان کردووە بۆ بەرزی رێژەی وووداو بە دیاری کراوی لەو شوێنە.

هۆکارەکانیش پێکهاتوون لەمانە کە هاتوچۆ خستوویەتیە روو:

– لە رێگەی بەشی ئەندازەوە تێبینیمان هەبووە لەسەر مەترسی ئەو پێچە و بۆ ئەو مەبەستە پێشنیاری دووبارە دیزاینکردنەوەی ئەو پێچە دراوەتە لایەنی پەیوەندیدار و بە نوسراو ئاڕاستەیان کراوە.

– هەروەها تیژڕەوی شۆفێران لەو پێچە، کە پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ نابن لە کاتێکدا هێماکانی هاتوچۆ لە شوێنی دیاری کراو و پێویست دانراوە و رێژەی خێرایی ئاماژەی پێکراوە لە رێگەی هێماکانی سەرشەقامەکە.

خەڵکی ناوچەکە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رەخنە و کەموکوڕییەکانیان گەیاندووە و هاتوچۆش سوپاسیان دەکات کە ئاوا بەخمی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆوەن.