هەواڵەکان
بۆ وەرگرتنەوەى کارتى هەژمارى من قەرەباڵغى دروستبووە
964+
ژووری هەواڵ
سەرەڕاى ئەوەى تائێستا موچەى مانگى پێنج دەنگى نییە و پلەکانى گەرما بەرز و تاقەتپڕوکێنن، بەڵام لەو کەشەدا ژمارەیەكی زۆری كارمەندانی بەرگریی فریاكەوتن، لە سلێمانی و چەمچەماڵ و خانەقینەوە چوون بۆ سلێمانى بە چەند سەعات لەبەردەم بانکى تانجەڕۆ سەرەیان گرتووە تا کارتى هەژمارى من وەربگرنەوە.
دانیشتوانى گوندەکانى دۆڵى سماقوڵى توڕەن لە بێ کارەبایى و خراپى رێگاکەیان، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ریشسپى و پیاوماقوڵ و گەنجەکانیان بە نوێنەرایەتى خەڵکەکە چوونەتە کۆیە و لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارى ئەوێ قسەیان کردووە و 48 کاتژمێریش مۆڵەتیانداوە کە وەڵامیان بدرێتەوە، بەپێچەوانەوە رێگەکە دەگرن.
جگە لەوەى موچەکانیان پێنادەن، رێگەش نادەن گردبوونەوە بکەن و خێمەکەشیان پێچانەوە.
ئەگەر خوابکات و پەرلەمانى کوردستان دەست بە دانیشتن بکات، پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی ئامادەیە، ئەگەر پەسند بكرێت، نیوەی بەندكراوانی كوردستان ئازاد دەبن.