نموونه‌یه‌ك له ئامێری دۆزینه‌وه‌ى شوێنه‌وار.... فۆتۆ: سۆسیال میدیا
داوا ده‌كرێت ئامێری دۆزینەوەی شوێنەوار له ده‌ستى خه‌ڵك نه‌مێنێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێك، ته‌نها له‌ماوه‌ى مانگ و نیوێكی ئه‌مساڵدا، زیاتر له 70 ده‌ستدرێژى كردنه‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌بووه و بەڕێوەبەرى گشتیى شوێنەواریش ده‌ڵێت “هۆكاره‌كه‌ى بوونى ئامێر‌ى دۆزینه‌وه‌ى شوێنه‌واره كه به‌ئاسانى له بازاڕه‌كاندا ده‌ستی خه‌ڵك ده‌كه‌وێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شوێنه‌وارى هه‌رێم ده‌ستیكه‌وتووه، له‌هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ى 6000 شوێنی شوێنه‌وار هه‌ن، كه ده‌كاته له 40% خاكی هه‌رێم، تا ئێستا نه‌توانراوه رووپێوى بۆ ته‌واوى ئه‌و شوێنه‌وارانه بكرێت.
کەیفى مستەفا، بەڕێوەبەرى گشتی شوێنەوار و کەلەپوور له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، به‌تۆڕى 964ـى راگه‌یاند “گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى هه‌رێمی كوردستان بوونى ئامێر‌ى دۆزینه‌وه‌ى شوێنه‌واره كه له بازاڕه‌كاندا به‌ئاسانى ده‌ست خه‌ڵك ده‌كه‌وێت”.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، نرخی ئه‌و ئامێره له بازاڕدا به 400 تا 500 دۆلار ده‌ستده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌مه‌ش داوای كرد “حكومه‌ت ئه‌و ئامێره له‌بازاڕدا نه‌هێڵێ و بیداته لایه‌نى په‌یوه‌ندار”.
به‌پێی ئامارێك كه له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه بۆ تۆڕى964 ئاشكرا كراوه، له ماوه‌ى ساڵى 2022 دا، 111 ناوچه‌ى شوێنه‌وار له هه‌رێمی كوردستاندا، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دەستدرێژیان كراوه‌ته‌سه‌ر، ته‌نها له ماوه‌ى مانگ و نیوێكی ئه‌مساڵیشدا 70 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى كردن و زێده‌ڕۆیی كردن بۆ سه‌ر شوێنه‌واره‌كان تۆماركراوه”.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد “بوونى ئه‌و ئامێره له بازاڕدا ده‌ستدرێژییه‌كانى بۆ سه‌ر شوێنه‌وار زیاتر كردووه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور، ئامانجى خه‌ڵك له دۆزینەوەى شوێنەواره‌كان فرۆشتنیانه و ده‌شڵێت “سکاڵامان لەسەر زۆربەیان تۆمارکردووە و هەندێکیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە”.