پۆلیس شوێنەواربڕەکانی چیای ماکۆکی راونا
964+
مەجید بیتوێنی – راپەڕین
ئەمشەو چەند کەسێک لە چیای ماکۆکی قەزای حاجیاوا، ویستوویانە ناوچەیەکی شوێنەواریی هەڵبدەنەوە، بەڵام ئاسایشی ناوچەکە چوون بۆ دەستگیرکردنیان، روبەڕوبوونەوە روویداوە و هەڵهاتوون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمشەوی هەینی، ئاگادارکراونەتەوە کە چەند کەسێک هەوڵی دۆزینەوەی ئاسار دەدەن لە چیای ماکۆک.
دەشڵێت، هێزەکانیان لە ئاسایشی قەزای حاجیاوا بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە هەوڵی دەستگیرکردنی کەسەکاندا بوون، روبەڕوبوونەوە دروستبووە و تۆمەتباران بۆ خۆدەربازکردن تەقەیان کردووە و لەبەر هۆکاری تاریکی و شاخاوی بوونی شوێنەکە توانیویانە رابکەن.
ئاسایش ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئێستادا هێزەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونن بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان.
964+ دەزانێت، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی پێوە نەبووە.