ئه‌وه‌ى ده‌بێته خاوه‌نى گرێبه‌ستى پێ واژۆ ده‌كرێت
به‌م زووانه ده‌ست به دابه‌شكردنى شوقەی كرێنشینان دەكرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، به‌م زووانه ده‌ست به دابه‌شكردنى ئه‌و شوقانه ده‌كرێت كه بۆ كرێنشینانى هه‌رێمى كوردستان دروستكراون و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا ئه‌و كه‌سانه‌ى سوودمه‌ند ده‌بن ناوه‌كانیان جیاده‌كرێته‌وه.
بڕیارى دروستىكردنى یه‌كه‌ى نیته‌جێبوون بۆ كرێشنشینان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكرده‌وه دراوه و زیاتر له نۆ هه‌زار و 400 یه‌كه دروستكراون و له‌به‌رامبه‌ریشدا 17 هه‌زار كرێنشین فۆڕمی وه‌رگرتنیان پڕكردووه‌ته‌وه.
به‌رهه‌م سه‌ردار، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى كوردستان به 964ـى وت، له‌م هه‌فته‌يه له‌ناو وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌و ناوانه جیاده‌كرێته‌وه كه پێویسته سوودمه‌ندى ئه‌و یه‌كانه بن.
وتیشی “تیروپشك بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ناوه‌كان ناكرێت، به‌ڵكو به‌پێی ئه‌و فۆڕمه‌ى پڕیان كردووه‌ته‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خاڵه‌كان ده‌كرێت و ئه‌وه‌ى پێویسته سوودمه‌ند بێت ناوه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، هه‌ر كرێنشینێك ببێته خاوه‌نى ئه‌م یه‌كانه پێویسته گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ وه‌ازره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه واژۆ بكات.
ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونانه كه له‌شێوه‌ى شوقه بۆ كرێنشینان دروستكراوه كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌كانى زڕگوێز، سیتەك، قەرەداغ، پیرەمەگرون، هەڵەبجە، هەڵەبجەی تازە، سەیدسادق، چەمچەماڵ، سەنگاو، كەلار، كفری و خانەقین و زۆرترین ژماره‌یان له سلێمانییه كه بریتییه له سێ هەزار و 620 یەكە، كه به‌قسه‌ى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه بەشێكیان تەواو بوون و تەنیا خزمەتگوزارییان ماوە بۆیان بكرێت.