ناحیەی ئەلقوش

بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شوفێرەکە گیانی لەدەست دا

هیڤی دێوالی-دهۆک

لەسەر رێگای سەرەکیی نزیکەی ناحیەی ئەلقوش بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شوفێرەکەش دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست دا، تەرمەکەشی رەوانەی کراوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13.7.2025 ، لەسەر رێگای سەرەکی لە نزیک ناحیەی ئەلقوش لە گوندی بەندئاوا، بارهەڵگرێکی جۆری کەیا وەرگەڕا و شوفێرەکە بەناوی ئەحمەد لوقمان، كە تەمەنی 23 ساڵە و دانیشووی ناحیەی کەلەکچیە، لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست دا.

هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستیی 122 لە پاڕێزگای دهۆک بە 964ـی وت، ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای سەرەکی لە نزیک ناحیەی ئەلقوش، کە بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە و شوفێرەکەش گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، تیمەکانمان گەیشتوونە شوێنەکە و شوفێرەکە لەناو بارهەڵگرەکەیان دەرهێنراوە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە و رادەستی خانەوادەکەی کرا.

گوندی بەندئاوا دەکەوێتە ناحیە ئەلقوش لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا