"شەڕ و موچە کاریگەری خراپی لەسەرمان دروستکرد"

جارێکی تر دەرچووانی پۆلی 12 لە سلێمانی گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ جارێکی تر دەرچووانی پۆلی 12 لە سلێمانی گردبوونەوە و داوا دەکەن، ئەو قوتابیانەی نمرەی کەمیان هێناوە، ئارەزومەندانە بەشداری خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان بکەن.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە 964ـیان وت، لە ماوەی رابردوودا شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کاریگەری خراپیان لەسەر دەروونی قوتابیان دروست کرد، بۆیە دەیانەوێ هەموو قوتابیان بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە بەشداری تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بکەن.

داواشیان لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد، کێشەکانیان بگەیەنێتە وەزارەتی پەروەردە، چونکە بەقسەی خۆیان تا ئێستا نمرەی حەقیقی خۆیانیان پێنەدراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دەرچووانی پۆلی 12 لە چەمچەماڵ گردبوونەوە 

دەرچووانی پۆلی 12 لە چەمچەماڵ گردبوونەوە