بەرهەمەکانیان دەفرۆشن بۆ کڕینی چارەسەر

964+
شۆڕش هەرکی

ئەمڕۆ شەممە، لە نەخۆشخانەی نانەکەلی هەولێر تایبەت بە توشبووانی شێرپەنجە بازاڕێک کرایەوە بۆ فرۆشتنی ئەو بەرهەمانەی بەشێک لە توشبووان خۆیان دروستیان کردووە، تاوەکو لەو رێگایەوە هەندێک داهات کۆبکەنەوە بۆ کڕینی چارەسەر.

بەرهەمەکان بریتی بوون لە خواردن و تابلۆ و کاری دەستیی.

لەوبارەیەوە، دکتۆر پەیمان عەلی کە بەشێکە لە تیمی چارەسەری نەخۆشەکانی نانەکەلی بە تۆڕی 964ی وت “بەداخەوە، ساڵانە توشبووانی ئەم نەخۆشیە، لە زیادبووندان، دەبێت پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت”.

ئامینە شێرزاد، یەکێکە لە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەولێر، بۆ تۆڕی 964ی باسکرد، ماوەی ساڵێکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، سەرەتا زۆر ناخۆشبووە بەلایەوە، بەڵام وردە وردە بەرەو باشبوون چووە و هیوای لەدەست نەداوە.

بازاڕەکەی ئەمڕۆی نانەکەلی لە لایەن رێکخراوی تۆڕی پزیشکی ژاپۆنی – عێراقی کرایەوە.

پێداچوونەوە:

هێمن بەکر