له‌و پرۆسه‌یه 6 بزن ده‌رباز ده‌كرێن
شاخەوانەکانی سلێمانی خەڵک و ئاژەڵی گیرخواردوو رزگار دەکەن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جگه له‌و گه‌شته شاخڕه‌ویانه‌ى كه له‌لایه‌ن چه‌ندین گروپی تایبه‌ت به شاخه‌وانیی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن، شاخه‌وانانى سلێمانى جیاوزازترن، چونكه له‌گه‌ڵ خولیا وه‌رزشییه‌كه‌یان بۆ شاخڕه‌ویی كردن، به‌فریاى خه‌ڵكیش ده‌كه‌ون.
حه‌مه‌تاڵ، پیاوێكی به‌ته‌مه‌نى گونده‌كانى سنوورى ناحیه‌ى دوكانه، په‌یوه‌ندی به گروپی شاخه‌وانى سلێمانى ده‌كات، بۆ ده‌ربازكردنى چه‌ند سه‌ره‌بزنێكی، كه له‌ناو قه‌دى شاخێك گیریان خواردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى ئیدارى ئه‌و گروپه‌ش ده‌ڵێت، “گه‌یشتینه چه‌مى رێزان و له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌مانه‌وه بزنه‌كانى مام حه‌مه‌تاڵ رزگاركران”.
گروپی شاخه‌وانى سلێمانى، ماوه‌ى هه‌شت ساڵه دامه‌زراوه، له‌ناو ئه‌و گروپه‌دا به‌شێكی تایبه‌ت به فریاگوزاریان دروستكردووه، له‌هه‌ر شوێنێك خه‌ڵك پێویستى پێیان بێت، په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌كرێت.
ئیبراهیم كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ئیداره و راگه‌یاندنى ئه‌و گروپه به تۆڕى964ـى وت، “شه‌ش بزنى ئه‌و پیاوه له‌كاتى له‌وه‌ڕاندنى له‌و شوێنه له مێگه‌ل داده‌بڕێن و ده‌چنه ته‌نگه‌به‌رترین شوێنى شاخى چه‌می رێزان، راسته‌خۆ په‌یوه‌ندی به تیمه‌كه‌مانه‌وه كرد و ئێمه‌ش به‌فریایه‌وه چووین”.
وه‌ك له‌و ڤیدیۆیه ده‌رده‌كه‌وێت، گروپی شاخه‌وانى سلێمانى، ئامێر و كه‌ره‌سته‌ى تایبه‌ت بۆ ده‌ربازكردنى ئه‌و بزنانه به‌كارده‌هێنن و دواجار هه‌موویان رزگار ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم ده‌شڵێت، “ئه‌وه یه‌كه‌مین كارى فریاگوزارى گروپه‌كه‌مان نییه، له رابردوودا نزیكه‌ى 15 چالاكی فریاگوزاریمان هه‌بووه، كه دوایین چالاكی هاوكاری رزگاركردنى ئه‌و شاخه‌وانه بوو كه دوێنێ هه‌ینى له چیاى زمناکۆ هه‌ڵدێرابوو، دواتر رزگار كرا”.