هۆکار چییە؟
فڕۆکەخانەی داڵاس لە ئەمریکا داخرا
کوردستان جەلال
فیدراسیۆنی فڕۆکەوانیی ئەمریکا داخستنی فڕۆکەخانەی داڵاسی راگەیاند.
کاتی داخستنی فڕۆکەخانەکە لە نزیکەی کاتژمێر 3:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە بە کاتی هەرێمی کوردستان.
فیدراسیۆنی فڕۆکەوانیی ئەمریکا دەڵێت، هۆکاری داخستنی فڕۆکەخانەکە بۆ گومانی بوونی بۆمب دەگەڕێتەوە و بڕیارە تاوەکو کاتژمێر 1ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان دابخرێت.
چەندین فڕۆکە کە بەرەو فڕۆکەخانەکە دەچوون، لەنێویاندا فڕۆکەکانی سەر بە کۆمپانیای ساوس وێست، ئاگادار کراونەتەوە کە لە فڕۆکەخانەکە نزیک نەبنەوە.
ئەم رووداوە دوای بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمریکا دێت بۆ هەڵپەساردنی سەرجەم گەشتەکان لە ئەمریکا، بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستمەکانی پەیوەندیکردندا.