ئەو بڵندگۆیانەی دەستی بەسەردا گیراوە - وێنە: راگەیاندنی ناحیەی زەرایەن
لە زەڕایەن
نزیکەی 30 بڵندگۆی کاسبکاران دەنگی بەرزبوو گرتیانن
ئەحمەد مستەفا
ئیدارەی ناحیەی زەڕایەن دەڵێ، لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەی رێكخستنی بازاڕ لە زەرایەن، بۆ “پاراستنی هێمنی ناوبازاڕ و رێگری لە ژاوەژاو” دەستیان گرت بەسەر چەند بڵندگۆ “مکابەرە و سماعە” یەكدا.
بە گوێرەی وێنەکە بێت، نزیکەی 30 بڵندگۆ دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی باس لەوەکراوە، ئەمەش لەدوای ئەوە دێت كە لەماوەی رابردووە لیژنەی رێکخستنی بازاڕ ئاگاداری سەرجەم کاسبکاران و “بەقاڵەکان”ی ی ناو بازاڕی زەڕایەن یان كردووە، كە بەكارهێنانی بڵندگۆی، کە “مکابەرە و سماعە” بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
وە هەرکەس بەکاری بهێنێ لەلایەن لیژنەکەوە دەستی بەسەر دا دەگیرێ، لەو رێگایەشەوە داوا لە سەرجەم كاسبكاران کراوە پابەندی راسپاردە و رێنماییەكانی لیژنەكان بن.