بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كانه
44 ئامێری گڕکپ بەسەر گوندنشینانی پێنجوێن دابەشکرا
کامیار کەمال – پێنجوێن
پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی رێکخراوی ملەکەوە 44 ئامێری گڕکپى بەسەر گوندنشین دابه‌شکرد و له‌و ژماره‌یه‌ش چوار دانه له‌و بۆ دەرەوەی قەزای پێنجوێنە.
رێبوار کەمال، سەرۆکی رێکخراوی ملەکەوە بە 964ـی راگەیاند، ئامێرەکە لەلایەن خێرخوازەوە دابینکراوە و بەو ئامێرە تاڕادەیەکی باش ئاگر کۆنترۆڵ دەکرێت و وەک فوو کردنە لە ئاگرێک.
وتیشی “نرخی ئامێرەکە جیاوازە بەڵام ئێمه ئه‌مجاره خۆمان لە وڵاتی چین داوایان کردووە و ئەگەر سەرکەوتووبێت ژمارەیەکی زیاتر داوا دەکەین”.
بەپێ ئه‌و ئاماره‌ی كه رێكخراوى مله‌كه‌وه بۆ ژمراه‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئەمساڵى به 964 دا، 20 ئاگرى گه‌وره و كاریگه‌ر لە سنورى سلێمانی هەبووە و به‌هۆیه‌وه 35 هه‌زار دۆنم دارستانى سووتاندووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن