"بێکاری و بێ موچەیی تەنگی پێهەڵچنیوین"
چەند شەوێکە گەنجانی راپەڕین دێنە سەر جادە و دەنگی ناڕەزایی هەڵدەبڕن
964+
شۆڕش قادری
دوو شەوە گەنجانی خێر لەخۆنەدیوی دەڤەری راپەڕین خەویان لەخۆیان حەرام کردووە، دێنە سەر جادە و دەنگی ناڕەزایی هەڵدەبڕن.
دوێنێ شەو لە قەڵادزێ و پێرێ شەو لە ژاراوە، جارێک دەڵێن، بێکاری و بێ موچەیی و هەژاریی هاتۆتە بیناقاقەمان و پێویستە بەرپرسان و کاربەدەستان چارەسەرێکمان بۆ بدۆزنەوە، جارێکیش دەڵێن، هیچمان ناوێ بەس رێگەمان لێنەگەرن و دەڕۆین بۆ هەندەران و بەقەولی خۆیان بەدوای ژیانێکی باشتردا دەگەڕێن.
لەم دۆخەی ئێستاشدا هیچ لایەنێک نییە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێ و چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو گەنجانە بدۆزێتەوە.