یاریگەی ئۆلترافۆردی تایبەت بە مانچێستەر یونایتد فۆتۆ: Getty Images
قه‌ته‌ڕ ده‌ست به‌سه‌ر مانچێسته‌ر یونایتددا ده‌گرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
قه‌ته‌ڕییه‌كان ئۆفه‌رێكیان پێشكه‌ش كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی بكڕن.
شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانی، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی بانکی ئیسلامی قه‌ته‌ڕی و کوڕی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئێوارەی هەینی نیازی خۆیان بۆ کڕینی یانەی شەیتانە سوورەکان بە رێژەی 100% پشتڕاستکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، پلانەکانمان کە لە ئۆفەرەکەدا هاتووە، ئەوەیە یانەکە بگەڕێنینەوە بۆ شکۆمەندییەکانی پێشووی له ناو یاریگه و دەرەوەی یاریگه‌دا، لە سەرووی هەمووشیانەوە هاندەران جارێکی دیکە بخەینەوه دڵی مانچێستەر یونایتدەوە.
ئۆفەرەکە بە تەواوی بێ قەرز دەبێت و ئاماژەی بەوەش کردووە، دیدگای ئه‌وان لە رێگەی ئەو ئۆفەرەوە ئەوەیە، مانچێستەر یونایتد بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زاڵ بێت بەسەر تۆپی پێدا، هەروەها وەک گەورەترین یانەی تۆپی پێ لە جیهاندا سەیر بکرێت.
بە گوێرەی راپۆرتی بلومبێرگ نیوز، پێشنیاری سەرەتایی قەتەر بۆ كڕینی یانه‌كه بڕی 6 ملیار دۆلاره.