بانى مەقان
لە رووداوێکى هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
تەندروستى چەمچەماڵ رایگەیاند، کەمێم لەمەوبەر بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ لەسەر رێگاى سلێمانى- چەمچەماڵ لە نزیک بانى مەقان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە 964ـى وت،”لە بەرزاییەکانى بانى مەقان رووداوەکە روویداوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و هەردوکیان کوردن و لە رەگەزى نێرن”.
دەشڵێت: نازانین بریندار هەبووە یان نا، بەڵام تەرمى دوو کەس هاتووە و پێش ئەوەش بگەن بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
باسى لەوەشکرد، دواى رێکارەکان تەرمەکانیان رەوانەى هۆبەى پزیشکى دادى چەمچەماڵ کراون و رادەستى کەسوکاریان دەکرێنەوە.
لەبارەى رووداوەکەشەوە، شەریف رەحیم باسى لەوەکرد، ئەوەى بەوان وتراوە رووداوى وەرگەڕان بووە.
زیاتر دێت…
