سلێمانی

رەشەبا چەند گەڕەکێکی بێ کارەبا کرد

ژێوار خدر

شەوی رابردوو رەشەبایەکی بەهێز ناوچەکانی سلێمانی و دەوروبەری گرتەوە و جگە لەوەی زیانی بە بەشێک لە دارودرەختی سەر شەقامەکان گەیاند، کارەبای چەند گەڕەکێکی شارەکەشی بڕی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رەشابەکەی شەوی رابردووەوە، زیان بەر تۆڕەكانی کارەبا كەوتووە و بەهۆیەوە چەند گەڕەك و ناوچەیەك كارەباكەیان كوژاوەتەوە.

دەشڵێت، بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی، لە ناو شار 19  فیدەر و لەدەرەوەی شاریش شەش فیدەر كێشەیان هەیە.

روونیشیکردووەتەوە، ئێستا تیمی هۆبەكانی چاكسازیی سەرقاڵی چارەسەری كێشەكانن، تا بتوانن بەزووترین کات كارەبا بۆ هاوڵاتییان بگەڕێننەوە.