سێ هاوڵاتی لە سێ رۆژ

دوو هاوڵاتی لە سنووری کەرکوک خنکان

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

دوو هاوڵاتی لە کاتی مەلەکردن لە دوو شوێنی جیاوازی کەرکوک، ئەمڕۆ یەکشەممە 6.7.2025 خنکان و رۆژی هەینیش منداڵێکی چوار ساڵان خنکا، بە کۆی گشتی لە ماوەی سێ رۆژیدا سێ کەس لە سنوورەكە خنکاون ، لە ماوەی سێ مانگیشدا حەوت کەس خنکاون.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی رووبار بە 964ـی وت، لە پرۆژەی ئاوی کەیوان و بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی باجوان گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان خنکا و پاشان تەرمەکەی دەرهێنرا.

وتیشی،هەر ئەمڕۆ لە پرۆژەی ئاوی حەویجە هاوڵاتییەکی دیکەی تەمەن 31 ساڵشی خنکا، تەرمی هەردوو خنکاوەكە دوای ئەوەی گەیاندرایە نەخۆشخانەی ئازادی رەوانەی  پزیشکی دادی کران.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، رۆژی هەینی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانی دانیشتووی گوندی بای حەسەن و لە نزیک ماڵی خۆیان لە پرۆژەی ئاوی قەزای دووبز خنکاوە.

ئاشكراشی كرد، بە کۆی گشتی لە ماوەی سێ مانگدا لە شاری کەرکوک حەوت کەس خنکاون.

بەهۆی گەرمای بەتینی هاوینەوە، هاوڵاتیان لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و عێراق، روو لە رووبار و زێیەكان دەكەن بۆ مەلە و خۆفێنككردنەوە، بەڵام ئەنجامەكەی خراپ دەكەوێتەوە و هەموو هاوینێک ژمارەیەک هاوڵاتیان دەخنكێن و گیان لەدەستدەدەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو كوڕ و باوكێك له‌ ئاوی گوندی بۆگد خنكان

دوو كوڕ و باوكێك له‌ ئاوی گوندی بۆگد خنكان