دوێنێ شەو 70 گەنج رۆیشتوون

رێکخراوێک: رۆژانە زیاتر لە 10 گەنجی ئیدارەی راپەڕین کۆچ دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

رێکخراوێک هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی ئەو گەنجانەی لە راپەڕینەوە بەرەو ئەوروپا کۆچ دەکەن و دەڵێت، ماوەیەکە گەنجانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی باندە قاچاخچییەکانەوە کە بە ”زۆر مەترسیدار” ناودەبرێن، دەچنە لیبیا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6.7.2025، ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی رێکخراوی گەنجانی راپەڕین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژانە زیاتر لە 10 گەنج لە ئیدارەی راپەڕین هەوڵی گەیشتن بە ئەوروپا دەدەن.

”تەنیا دوێنێ شەو لە قەڵادزێ 70 گەنج رۆیشتوون و لە هەفتەی داهاتووشدا 150 گەنجی دیکەی قەڵادزێ دەنێردرێنە ئەوروپا”، ئەحمەد حەسەن وای وت.

سەرۆکی رێکخراوی گەنجانی راپەڕین باسی لە مەترسییەکانی رێگەی لیبیا کرد کە کۆچبەرەکان دەیگرنەبەر بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا، دەڵێت، تەرمی مێرمنداڵێکی کورد گەڕێندراوەتەوە کە دوای پشکنین بۆیان دەرکەوتووە “گورچیلە، دڵ و جەرگی دەرهێنراوە و بازرگانی پێوە کراوە”.

زانکۆى راپەڕین لە دیاردەى کۆچکردنى هاوڵاتیانى سنورەکە...

زانکۆى راپەڕین لە دیاردەى کۆچکردنى هاوڵاتیانى سنورەکەى دەکۆڵێتەوە