نزیکەی 200 دۆنم زەوی سووتا و سەدان داریش زیانیان پێگەیشت

بەم بەرەبەیانە چەند ئاگریك لە سنووری سلێمانی کەوتنەوە

964+

شۆڕش قادری

خێر و شەڕ بەش نەکراوە، لە سنووری سلێمانی چەند ئاگرێک کەوتنەوە و بەهۆیانەوە نزیکەی 200 دۆنم زەوی سووتا و سەدان داری سروشتیش زیانیان بەرکەوت.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 6.7.2025 ئاگرێك لە سنووری سەیرانگای مێرگەپان کەوتووەتەوە.

وتیشی، دوای رووداوەکە، دەستبەجێ مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی مێرگەپان دەرچوون بەرەو شوێنی ئاگرەکە و توانیویانە بەهاوکاری پۆلیسی بەرگری و شارستانی سوورداش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بیکوژێننەوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 15 دۆنم زەوی لە پووش و پاوان سووتاوە و ژمارەیەک داربەڕووش زیانیان پێگەیشتووە.

هاوکات لە سنوری گوندی کەڵکەسماق ئاگرێک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 80 دۆنم پوش و پاوان سووتا و سەدان داری سروشتیش زیانیان پێگەیشت.

ئاگرەکە لەلایەن کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە و بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان و هاوڵاتیانی سنوورەکە کوژاوەتەوە.

بەقسەی کەمەرخان جگە لەو دوو ئاگرە، ئاگرێکی فراوان لە سنوری گوندەکانی گۆڕەدێم ، ئاڵەك و زێوێ سەریهەڵداوە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەرچوون بەرەوەو شوێنەکە، دوای هەوڵ و ماندو بونێکی زۆر توانیویانە بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای چوارتا و خەڵکی سنوورەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و چەندین ڕەزو باخی هاوڵاتیان لە سووتان بپارێزن، بەڵام نزیکەی 100 دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وتیشی، تا ئێستا هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو ئاگرانە نەزانراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراون بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی ئاگرکەوتووەتەوە

لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی ئاگرکەوتووەتەوە

قایمقامیەتی سلێمانی ئاگر لە ئەزمەر دووردەخاتەوە

قایمقامیەتی سلێمانی ئاگر لە ئەزمەر دووردەخاتەوە