"ئازادیتان بۆ دەگەڕێنێتەوە"

ئیلۆن مەسک حزبێكی نوێی لە ئەمریکا راگەیاند

964+

شۆڕش قادری

ئیلۆن مەسک حزبێكی نوێی بەناوی پارتی ئەمریکا لە وڵاتەکەی راگەیاند و بە ئەمریکییەکان دەڵێت، ئازادیان بۆ دەگەڕێنێتەوە.

ئیلۆن مەسک سەرمایەداری دیاری ئەمریکا و خاوەنی کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و تێسلا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، “ئەمڕۆ پارتی ئەمریکا پێکهێنرا بۆ ئەوەی ئازادیتان بۆ بگەڕێنێتەوە”.

لە ماوەی رابردوودا دۆستایەتی قوڵی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن مەسک کتوپڕ گۆڕدرا بۆ شەڕ و ناکۆکى و مەسک وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو کەسانەى پشتگیرى دەکەن لە ئێکس نووسیبووی،”ترەمپ سێ ساڵ و 5 مانگى ماوە لە سەرۆکایەتیدا، بەڵام من 40 ساڵ و زیاتریش لێرە دەبم”.

ماوەى هەنگوینى ترەمپ و مەسک تاڵى تێکەوت

ماوەى هەنگوینى ترەمپ و مەسک تاڵى تێکەوت

ترەمپ بوو بە سەرۆک کەچى ئیلۆن مەسک قازانجى کرد

ترەمپ بوو بە سەرۆک کەچى ئیلۆن مەسک قازانجى کرد