له دوو گه‌ڕه‌كى سۆران 16 زێده‌ڕۆیی هه‌بووه
له ئیداره‌ى سۆران هه‌ڵمه‌تى سزادانى زێده‌رۆییه‌كانى سه‌ر تۆڕى ئاو ده‌ستیپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوی ئیداره‌ى سۆران ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تى بڕینى ئه‌و زێده‌ڕۆییانه كردووه كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كراونه‌ته سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو، به‌رپرسی به‌شی یاساییش ده‌ڵێت ته‌نیا له دوو گه‌ڕه‌كدا 16 زێده‌ڕۆیی بڕاون.
هه‌ڵمه‌ته‌كه چوار رۆژه ده‌ستیپێكردووه و ته‌واوى سنوورى ئیداره‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه.
جامى خورشید خدر، به‌رپرسی به‌شه‌كانى یاسایی و لادانى زێده‌ڕۆیی له به‌ڕێوه‌برایه‌تى ئاوى سۆران به 964ـى وت، ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ى كراونه‌ته سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو له ژماره نه‌یه‌ن ئه‌وه‌نده زۆرن بۆیه پێویست بوو ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى بۆ بكه‌ن.
وتیشی “ته‌نبا له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى بارزان و قه‌ندل 16 زێده‌ڕۆیی بڕاون و ئه‌وانه‌شی زێده‌ڕۆییان كردووه سزا ده‌درێن”.
كه‌مترین سزاى پێبژاردن بۆ ئه‌و هاولاتیان زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو له 250 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش به‌پێی یاسای ژماره 4ـى په‌رله‌امنى كوردستان كه له ساڵى 2021 ده‌رچووه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌یه‌ك كاتدا ته‌واوى قه‌زاكانى ناو ئیداره‌ى سۆرانى گرتاووه‌ته‌وه و به‌رپرسی به‌شی یاساییش ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى هیچ زێده‌ڕۆییه‌ك له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى ئاو نامێنێت.
به‌ڕێوه‌برایه‌تى ئاوى سۆران، داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتی هەستپێکردن بە هەر سەرپێچی و زێدەڕۆییەک، پەیوەندی بە تیمەکانی لیژنەی زێدەڕۆیی بکەن به‌م ژمارانه‌ى خواره‌وه:
07504644490
07504726120
07502777277
07501365303