هەواڵەکان

هاوڵاتیان رای جیاوازیان لەسەر نەدانی موچە هەیە و گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستاش تەواو بوو

+964

ژووری هەواڵ

دواکەوتنی موچە نەک کاریگەری لەسەر گیرفان بگرە خەریکە لەسەر رەنگ و روخساری هاوڵاتیانیش دەبێت، وا بۆ نزیكەی دوو مانگ دەچێت موچەی فەرمانبەرانی كوردستان دابەش نەكراوە، حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم رێكنەكەوتوون لەسەر ئەو كێشانە هاوڵاتیانی هەولێریش بیروڕای جیاجیان لە بارەی چارەسەركردنی كێشەكە هەیە.

نزیکەی 100 رۆژ بەسەر خنکانى مامۆستا ئاڤێستا تێدەپەڕێت و ئەمڕۆ تیمەکانى بەرگرى شارستانى کۆتاییان بە گەڕانەکانیان هێنا، باوکى ئاڤێستاش بە 964ـى وت،”دواى پشوویەک دەگەڕێتەوە و واز لە رووبارەكە ناهێنێت.

بۆ رێگریکردن لە دروستنەبوونى قەرەباڵغى لە کاتى نۆژەنکردنەوەى شەقامەكان، هاتوچۆى سلێمانى پێشنیارى بۆ شارەوانى کردووە، کارەکانى نۆژەنکردنەوە بخرێتە رۆژانى پشوو یان ئەو رۆژانەى کە قەرەباڵغى و لۆد لەسەر شەقامەکان کەمترە.

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسولەی خۆراكی هەولێر رێکارێکی نوێ بۆ ئەو خێزانانە دادەنێن، کە جیابوونەتەوە و بەهۆیەوە ناوی یەکێکیان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی نوێی بەشەخۆراکدا بلۆک کراوە، بەمەش مەترسیی فەوتانی بەشەخۆراکی مانگانەیان لەسەرە.