"ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە"

زیاتر لە 10 کاتژمێرە زبڵ و خاشاکی پێنجوێن ئاگری گرتووە و نەکوژاوەتەوە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

زیاتر لە 10 کاتژمێرە ئەو شوێنەی لە پێنجوێن زبڵ و خاشاکی تێدا کۆدەکرێتەوە، ئاگری گرتووە و دوکەڵ و بۆنێکی ناخۆش بەشێکی پێنجوێنی گرتووەتەوە.

رەئوف رەشید سەرۆکی شارەوانی پێنجوێن بە 964ـی وت، “تائێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەو شوێنە بەوردی نەزانراوە، بەڵام پێدەچێت یان بەهۆی فشار و گەرماوە، هەندێک ئامێر و کەرەستەی فڕێدراو تەقیبن و یانیش کەسێک شوێنەکەی ئاگردابێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسا ئاگردانی ئەو شوێنە قەدەغەیە، چونکە دەکرێت جێگای مەترسی بێت بۆ دانیشتووان و مادەی زیانبەخش بەهەوادا بڵاو ببێتەوە.

“ئاگرەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و کوژاندنەوەی زەحمەت بووە، بەشێکی زۆری خۆڵە عەمەلەکەی پێنجوێنیش سووتاوە و ئاگرەکە تەشەنەی کردووە”، رەئوف رەشید وای وت.

ئەو شوێنەی زبڵ و خاشاکی پێنجوێنی تێدا کۆدەکرێتەوە، کەوتووەتە سەر رێگای خێرای باشماخ و کەمتر لە کیلۆمەترێک لە سەنتەری قەزاکەوە دوورە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئاگر زیاتر لە هەزار دۆنمی دوو گوندی پێنجوێنی سووتاند

ئاگر زیاتر لە هەزار دۆنمی دوو گوندی پێنجوێنی سووتاند

به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پێنج...

به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پێنجوێن %73 کەمی کردووە