رۆژێک دواکەوت

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە رۆژی دووشەممە دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دواکەوت و رۆژی دووشەممە دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “بەهۆی ئەوەی رۆژی یەکشەممە 6.7.2025 لە بانکی ناوەندی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی هەژماری من بەشدارن، بۆ رۆژی دووشەممە 7.7.2025 دواخراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر ئەو هۆکارە، لە رۆژی دووشەممە 7.7.2025 بری هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاری هاوپەیمانان.