دهۆک

دواى زیاتر لە 24 کاتژمێر؛ ئاگرەکەى دارستانى زاوێتە کۆنتڕۆڵکرا

964+

هێڤى دێوالى- دهۆک

دواى ئەوەى بۆماوەى زیاتر لە 24 کاتژمێرى رابردوو دارستانى زاوێتە بەهۆى ئاگرێکەوە دەسووتا، کەمێک لەمەوبەر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا و زیاتر لە 300 دۆنم پوش و پاوان و دارستانیش سووتاوە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژى بەرگرى شارستانى دهۆک بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر ئاگرەکەى دارستانى ناحیەى زاوێتە کۆنتڕۆڵکرا”.

هەرچەندە تائێستا راپۆرتى کۆتایى زیانەکان ئامادەنەکراوە، بەڵام وەک ئەوەى باسى دەکات، زیاتر لە 300 دۆنم دارستان و پوش و پاوان سووتاوە.

روونیشى کردەوە، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ خەمڵاندنى زیانەکان، بەڵام ئەو دارانەى سووتاون لە جۆرى سنەوبەرن.

لە دوێنێ پێنج شەممە 2025.7.4، کاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆوە، بەهوکارێکی نادیار ئاگر لەدارستان و چیای زاویتە کەوتووەتەوە، لەو کاتەشەوە، تیمەکان بە هاوکارى خۆبەخشان سەرقاڵى کوژاندنەوەى بوون.

ناحیەی زاویتە بە داری کاژ و سنەوبەر بەناوبانگە و زۆرینەى دارەکانى ئەو دارستانەى ئاگرەکەى لێکەوتەوە، لە جۆرى سنەوبەر بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەسەر ئاگرەكەی رەشانكێ چوار كەس دەستگیر كران

لەسەر ئاگرەكەی رەشانكێ چوار كەس دەستگیر كران