تێچووی ئەو سیستمەی دەیكڕێت زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلارە

ئەو نهێنییەی تائێستا لە بارەی ئاسمانی عێراقەوە نەتزانیوە

ژووری هەواڵ

عەقید سەلام ئەسعەد پسپۆڕە سەربازییەکەی 964 زانیاری سەیر ئاشکرا دەکات

عەقید سەلام ئەسعەد پسپۆڕە سەربازییەکەی 964 باس لەو سیستمە بەرگرییە دەكات كە عێراق بە نیازە بیكڕێت و تا چەند دەتوانێت سودی لێ‌ ببینێت و ئاسمانەكەی كۆنتڕۆڵ دەكات.

ئەو دەڵێت، “عێراق سیستمی بەرگری بەهێز دەكڕێت لە كۆریا و دەتوانێت فڕۆكەی F16 بخاتە خوارەوە و تێچووی سیستمەكەش زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلارە”.

وتيشى، “بۆ فێربونی بەكارهێنانی ئەم سیستمە عێراق نزیكەی نۆ مانگی پێویستە وناشتوانێت ئاسمانی عێراق له 100% كۆنتڕۆڵ بكات و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە دەساڵ هەیە”.