شکانی چووک و کێشە سێکسییەکانی پیاوان

ئەوەت زانیوە بە هایدرۆلیک کێشەی چووک چاک دەکرێت؟

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

ئەوەی پیاوان شەرمی لێ دەکەن، د. رەنج بیلال پزیشکی پسپۆڕی نەزۆکی و لاوازی سێکسی هەمووی روون دەکاتەوە، بابەتێکی زانستییە و وا گونجاوە ئەو کەسانە تەماشای بکەن کە تەمەنیان لەسەروو 16 ساڵەوەیە.

بەراورد بە جاران 50% پیاوان شەرمیان شکاوە لە سەردانکردنی پزیشک بۆ چارەسەری کێشە سێکسییەکانیان، بەشێکی سەرەکی گرفتەکانیشیان رەقنەبوونی چووکیانە، یان زوو گەیشتن بە ئۆرگازم، د. رەنج بیلال خۆی وادەڵێت.

شکان چووک، حاڵەتێکی ترە کە لەناو پیاواندا روودەدات، بەپێی قسەی پزیشک کتوپڕە و زیاتر لە کاتی سێکسدا روودەدات، ئەندامی نێرینەی پیاو لە حەوزی مێینەدا دەخزێ و لەو کاتەدا ئازارێکی زۆر بە پیاوان دەگات و تووشی شلبوونەوەی زەکەر دەبێت، لە ماوەی کەمتر لە هەشت سەعات نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

هۆشداری دەدرێت لە حەبی بەهێزکردنی توانای سێکسی

هۆشداری دەدرێت لە حەبی بەهێزکردنی توانای سێکسی