واشنتن نیگهرانه
رۆیتەرز دهڵێت: ئێران بهنیازه گهرووى هورمز مینڕێژ بكات
فهرهاد حهسهن
چهند بهرپرسێكی ئهمریكی ئهوهیان بڵاوكردووهتههوه كه ئێران ئامادهكارى كردووه بۆ ئهوهى گهرووى هورمز مینڕێژ بكات و دهشڵێن، ئهم ههنگاوهى ئێران نیگهرانى لاى واشنتۆن دروستكردووه.
گەرووی هورمز یەكێكە لە كۆنترین رێڕەوییە ئاوییەكان لە جیهاندا، بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافییەوە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا بە وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا بە یەك دەبەستێتەوە، پەڕینەوەیەكی ئاوی گرنگە بۆ زۆرێك لە كەشتییە بازرگانییەكان گرنگە و نەوتهەڵگرە گەورەكان، كه رۆژانە دەیان كەشتی هاتوچۆی تێدا دەكەن، هورمز بە تاكە دەرچەی دەریایی دادەنرێت بۆ وڵاتانی كەنداو، كە دەكەوێتە سەر دەریای عەرەبی و كەنداوی عەرەبی.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند لێپرسراوێكی ئەمریكییەوە بڵاوی كردەوە، مانگی ڕابردوو سوپای ئێران مینە دەریاییەكانی لە كەشتییەكاندا لە كەنداو باركردووە، پێیانوایە كه تاران ئامادەكاری دەكات بۆ داخستنی گەرووی هورمز.
بەقسەی ئەو لێپرسراوانە، ئەم ئامادەكارییانەی ئێران پێشتر راپۆرت نەكراون و لەلایەن هەواڵگری ئەمریكاوە دۆزراونەتەوەن بهڵام ئهمهش نیگەرانی قوڵی ئەمەریکای لێ کەوتووەتەوە لە ترسی گەمارۆدانی گەرووی هورمز لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
دوو گەورە بەرپرسی ئەمەریکی کە ناویان ئاكرانهكراوه بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، دوای ئاڕاستەکردنی یەکەم موشەکی ئیسرائیل لە 13ـی حوزەیران، ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە.
ئامادەکاریی ئێران بۆ مینڕێژکردنی گەرووەکە ئاماژەیەکی جدییە کە ئێران بە نیازی داخستنی گەرووەکەیە کە یەکێکە لە ڕێگا بازرگانییە دەریایییە جیهانییە هەرە گرنگەکانی ئێران.
دوای ئەوەی ئەمەریکا لە 22ـی حوزەیران هێرشی ئاسمانی کردە سەر سێ بنکەی ئەتۆمیی ئێران، پەرلەمانی ئێران رەزامەندی دەربڕی لەسەر داخستنی گەرووی هورموز، بەڵام Press TV کە کەناڵێکی حکومەتی ئێرانە رایگەیاند ئەم بڕیارە پابەندکەر نییە و بڕیاری کۆتایی لە دەست ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لەوانەیە ئێران بۆ ئەوە مینی دەریایی لە کەشتییەکان بار کردبێت تا بە ئەمەریکا بڵێت جدییە لە داخستنی گەرووی هورمز، لەوانەیشە رێوشوێنێکی سەربازیی رۆتینی بێت وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ ئەگەری دەرکردنی بڕیاری داخستنی گەرووهكه.