لە یەکەم رۆژی ساڵی تازەدا نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوەیە
کەمێک بەرز بووەتەوە
نرخی نەوتی برێنت زیاترە لە 67 دۆلار
964+
توانا نەقی
دواى راگەیاندنى ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخى نەوت سەربەرەو خوار بوو و ئەمڕۆش زیاتر دابەزی و هەر بەرمیلێک بە نزیکەی 67 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2.7.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوتدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی ئەمریکی بە 67 دۆلار و 19 سەنت دیاری کراوە و بەروارد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی 0.08٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بە 65 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.05٪ بەرزبوەتەوە.
دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە 13.6.2025 و لە ماوەى کەمتر لە دوو هەفتەدا، نرخى هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 10 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام بە راگیرانی شەڕەکە رووی لە دابەزین کردەوە.