پەتاته و تەماتە و خیار سێ لهبهرههمهكانن
رۆژانه زیاتر له 2000 تۆن به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى دهۆك هه‌نارده‌ى پارێزگاكانى عێراق كراوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكى نوێ، له‌ماوه‌ى ته‌نیا یه‌ك مانگدا تواندراوه رۆژانه زیاتر له دووهه‌زار تۆن به‌رهه‌مى جۆراوجۆرى كشتو‌كاڵى له پارێزگاكهیانهوه هه‌نارده‌ى پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بكرێت.
ئاماره‌كه به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى پارێزگاى دهۆك بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى مانگى حوزه‌یرانى رابردوو 64 هه‌زار 127 تۆن له به‌روبومى خۆماڵى كه بریتی بووه له سه‌وزه و میوه‌ى جۆراوجۆر هه‌نارده كراوه.
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى هه‌نارده ركاون هه‌موویان خۆماڵی ده‌ستى جوتیارانى دهۆكن و بریتین له پتاته، تەماتە، خیار، بیبه‌ر، شوتی، خۆخ، بایجانى رەش، گندۆره و مژمژە.
باسی له‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌مساڵ له رێكه‌وتى 2.1.2025 تاوه‌كو 3.6.2025 ئه‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵیانه‌ى كه له دهۆكه‌وه هه‌نارده‌ى ناوچه‌كانى عێراق كراون بریتی بووه له 81 هه‌زار و 370 تۆن.