ژمارەیەک کۆچبەر یەختەکەیان ژێرئاو کەوتووە. وێنە: X
لەسەر گیانلەدەستدانی کۆچبەران
نۆ قاچاخچی کە دووانیان کوردن لە فەڕەنسا سزادران
ژووری هەواڵ
دادگایەکی فەڕەنسا بڕياری حەوت بۆ هەشت ساڵ زيندانی بەسەر نۆ قاچاخچيدا سەپاند، کە دووانيان کوردن و کۆچبەریان گواستووەتەوە بۆ بەریتانیا.
قاچاخچییەکان لە ساڵی 2022، لەکاتێکدابووە کەشوهەوا ناسەقامگير بووە، هەوڵی پەڕینەوەی نزيکەی 47 کۆچبەریان لە کەناڵی ئينگليز لە فەڕەنساوە بۆ بەريتانيا داوە و بە کۆچبەرەکانيان وتووە کەشوهەوا کێشەی نییە.
بەگوێرەی لێکۆڵينەوەکان، بەلەمەکە بەر لە رۆيشتنی کون بووە، بەڵام بەڕێکەوتووە و لە رێگە نقوم بووە، بەوهۆیەوە هەشت کەس گيانيانلەدەستداوە و 9 کەسی تێدا رزگارکراوە.
دادگای شاری ليل لە فەڕەنسا سزای هەشت ساڵ زيندانی بەسەر سێ قاچاخچی و حەوت ساڵ زيندانی بەسەر شەش قاچاخچی ديکەدا سەپاندووە.
به‌پێی ئامارێكى ده‌زگاى لوتكه، له ماوه‌ى 10 سالڵى رابردوودا نزیكه‌ى 800 هه‌زار كۆچبه‌رى عێراقی داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه و له به‌رامبه‌ریشدا نزیكه‌ى 600 كۆچبه‌رى عێراقی له ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه و بێسه‌روشوێنن.
ئاماره‌كه له ساڵى 2015 تا 2025 ـه كه زۆرترین ژماره‌ى كۆچبه‌ر له ساڵى 2015ـه‌وه داواى ئه‌م مافه‌یان كردووه كه 186 هه‌زار و 422 كۆچبه‌ر بووه و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا 25 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت كۆچبه‌ریش نادیار و بێسه‌روشوێنن.