نرخی نەوت زیاتر دابەزی
دەوروبەری 66 دۆلارە
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
964+
شۆڕش قادری
دواى راگەیاندنى ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخى نەوت سەربەرەو خوار بوو و ئەمڕۆش زیاتر دابەزی و هەر بەرمیلێک بە نزیکەی 66 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 1.7.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوتدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی ئەمریکی بە 66 دۆلار و 46 سەنت دیاری کراوە و بەروارد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی 0.28٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بە 64 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.31٪ دابەزیوە.
دوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە 13.6.2025 و لە ماوەى کەمتر لە دوو هەفتەدا، نرخى هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 10 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام بە راگیرانی شەڕەکە رووی لە دابەزین کردەوە.