لە باشووری کەرکوک

دوو چەکداری داعش کە پشتوێنی بۆمب رێژکراویان بەستبوو کوژران


کاروان ساڵحی-کەرکوک

ئەمشەو، ژماریەک چەکداری رێکخراوی داعش لە باشوری رۆژهەڵاتی کەرکوک دەکەونە بۆسەیەکی دژە تیرۆری عێراقەوە، دوو لە چەکدارەکان دەکوژرێن، بەپێی زانیارییەکان هەردوو چەکدارەکان پشتێنی بۆمب رێژکراویان بەستبوو.

یەکلانەبووەتەوە ژمارەیان چەند کەس بووە، بەڵام ئەو دوو چەکدارە لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە بینراون.

ئەمشەو 25.6.2025، سەرچاوەیەک لە هەواڵگریی عێراق تایبەت بە 964ـی وت، ژمارەیەک چەکداری داعش لە دۆڵی زغەیتون، ماوەیەکە جموجوڵیان هەیە و پێنج رۆژە چاودێیریان دەکەین، ئەمشەو هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقمان لێ چوونە ناوچەکە و توانرا دوو لەو چەکدارانە بکەونە بۆسەی ئەو هێزە و بکوژرێن.

ئەو سەرچاوەیە وتی، هەردوو چەکدارەکە پشتوێنی بۆمب رێژکراوییان بەستبوو فریانەکەوتن بیتەقێننەوە بەهێزە ئەمنییەکان، هەردوو چەکدارەکە جگە لەوەی پشتوێنی بۆمب رێژکراو، چەکی جۆری M4 یان پێ بووە.

چەند مانگێک بەر لە ئێستا لیوا روکن ساڵح حەرز، فەرماندەی ئۆپەراسیونەکانی کەرکوک لەگەڵ وەزیری بەرگری عیراق رایگەیاند، کە دۆڵی زغەیتون پاکرایەوە بەیەکجاری و ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی سوپایە و چەندین بنکە و رەبایەی تێدا دروستکراوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا