لەگەڵ نەوت زێڕیش گرانبوو و هەر مسقاڵێک 8 هەزار دیناری دیکەی چووەسەر – وێنە؛ ئەرشیف
بزانە ئەمڕۆ عەیار 21 چەندە دەکات؟
لەگەڵ نەوت زێڕیش گرانبوو؛ هەر مسقاڵێک 8 هەزاری دیکەی چووەسەر
شۆڕش قادری
لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا، زێڕیش گران بوو و هەر مسقاڵێک هەشت هەزار دیناری دیکەی چووەسەر.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9.9.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و 407 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش لەسەر 155 هەزار و 900 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 963 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت لەکاتێکدا دوێنێ بە 955 هەزار دینار بوو.
سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێری پایتەخت نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و هەشت هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 963 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 825 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 14 بە 642 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 12 بە 550 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 9 بە 413 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
گرانبوونی نرخی زێڕ لەکاتێکدایە کە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز، نرخی نەوتیش بەرزبووەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕی جیهانیی نەوتدا لەبن 100 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.