هەمووی لە نۆ رادیۆ باسدەکرێت

لە ئاگربەست و کۆتایی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە بۆ مووچە

ژووری هەواڵ

لە ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیلەوە، بۆ رای هاوڵاتییان لەسەر وەستانی جەنگ، ئینجا بێتەوە بۆ دەنگوباسی موچە و کۆبوونەوەکەی حکومەت و کلاسیکۆی کوردستان و زەرەری کۆمپانیا گەشتیارییەکان، لەم ئەڵقەیەی نۆ رادیۆدا چاوان و توانا هیچ نەما باسی نەکەن.

هەموو ئەو بابەتانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا و چەندین هەواڵی ناوخۆیی و بابەتی دیکەی سەرنجڕاکێش کە تەنیا لە 964 دەیانبینیت لەلایەن پێشکەشکارەکانی بەرنامەکەوە تاووتوێ کران و باسی وردودرشتیان کرا.

جا هەر ئەوەندە نییە کاپتن ئەرسەلانیش لەناو ستۆدیۆوە چەند هەواڵێکی وەرزشی خوێندەوە و بڕوا مەجیدی پەیامنێری شارەزووریش لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە زانیاری لەبارەی ئەو بیرانەوە خستەڕوو کە لە شارەزوور لەبری ئاو نەوتیان لێوە دەردەچێت، بینەری ووردەکارییەکان بن لە ئەڵقەی ئەمجارەی نۆ رادیۆ